فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەند شاری ئێران
یەکشەممە ۲۴-۰۴-۱۴۰۳   |  14-07-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی کرماشان، تاران، شووش، کەرخە وحەوت تەپە، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، سەرلەنوێ  دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک هاتوونەتە سەر شەقامەکان و لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “لەخوارەوەبوونی حقووقی خانەنشینیان”، “بارودۆخی نالەباری ژیانیان” و هەروەها “وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان”، لە ڕێگەی بە بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعڕازی وەک “شەریفە محەممەدی دەبێ ئازاد بکرێ”، “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان” و کۆبوونەوە لەبەرامبەر سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە، خوازیاری دابین کردنی ئیمکاناتی ڕفاهی، دەرمانی و بردنەسەرێ ئاستی حقووقەکانیان بوون.