برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە نەوسوود
سێشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۳   |  16-07-2024
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “پشتکر” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بەناوی “ئەحمەد مەولایی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.
شایانی باسە، ئەحمەد مەولایی دوای برینداربوون لە بەشی زگی بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە گواستراوەتەوە و نەشتەرگەری بۆ کراوە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە قەڵای نۆدشە ئۆتۆمبێلی کۆڵبەرەکانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی محەممەد دەری بەسەختی بریندار کراوە.