بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، فەیزوڵڵا شادی تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی گوندی” کاوانە” و دانیشتووی شاری کامیاران لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
هەروەها دوکانی ئەو هاووڵاتییە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری کامێاران، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی خۆی، داخراوە. شایانی باسە، دەستبەسەرکرانی فەیزوڵڵا شادی لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوەی کۆچی دوایی دایەگەورەی، مەعسوومە دروودی بووە. ئەو دایکە دادخوازە منداڵەکەی لەدوای فەرمانی خومەینی بۆ هێرشکردنە سەر کوردستان لە دەیەی ٦٠ی هەتاوی لەدەست دابوو. فەیزوڵڵا شادی، دوای دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.