کوژرانی ژنێکی لاو لە لایەن داواکارەکەیەوە لە ئیلام
چوارشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۳   |  17-07-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، ماریا شێرمحەممەدی، خەڵکی ئەیوان و دانیشتووی بەندەرعەباس لە لایەن داواکارەکەیەوە بە چەکی کۆڵتی کەمەری تەقەی لێ کرا و لە شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تۆمەتبارەکە کە خەڵکی بڕوجێرد بووە، دوای ئەوەی وەڵامێکی نەرێنی بۆ هاوسەرگیریەکەی وەرگرتوە، چەند جارێک هەڕەشەی کوشتنی لە قوربانییەکە کردووە. شایەنی باسە کە، تۆمەتبارەکە دوای کوشتنی ماریا شێرمحەممەدی، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.