ئێعدامی چوار بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کەرەج
یەکشەممە ۳۱-۰۴-۱۴۰۳   |  21-07-2024
سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ، چوار بەندکراو کە پێشر لە لایەن دادگای ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، حوکمەکەیان لە زیندانی ناوەندی کەرەج بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناسناوی سێ کەس لەم چوار بەندکراوە کە بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” ئێعدام کراوان “داوود بەراهوویی، سەعید محەممەدپوور و مێهدی عەلی ئەکبەری” ڕاگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە، ئەو بەندکراوەی دیکە کە ئێعدام کراوە خەڵکی ئەفغانستان بووە.