خوکوژیی تازەلاوێکی ١٦ ساڵ تەمەن لە دیواندەرە
شەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۰   |  12-02-2022
ڕۆژی هەینی ٢٢ی مانگی ڕێبەندان، تازەلاوێکی ١٦ ساڵ تەمەنی خەڵکی دیواندەرە لە گەردنەوە خۆی هەڵاوەسی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا. ڕێژەی خۆکوژیی تازەلاوانی ئێران بەنیسبەت خوکوژییەکانی ساڵانە لەلایەن ڕێکخراوی پزیشکی قانوونییەوە زیاتر لە ٧ لەسەد ڕاگەیەندراوە.
ناسنامەی ئەم تازەلاوە “روزبە مۆرادی”، ١٦ ساڵ تەمەن ڕاگەیەندراوە. هەتا کاتی ئامادەکرانی ئەم هەواڵە لە هۆکاری خوکوژیی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە