فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی ڕێبوار ڕەشیدی کۆڵبەری بریندار بەدوای دوو حەفتە مانەوە لە نەخۆشخانە
دوشەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۳   |  22-07-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ، ڕێبوار ڕەشیدی ٣٧ساڵ تەمەن و خەڵکی بانە، دوای دوو حەفتە مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە، ڕێبوار ڕەشیدی، دوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکان، بۆ نەخۆشخانە گواسترابوویەوە و لاقێکی لە ئەژنۆوە بڕدرایەوە. هەروەها سییەکانی ئەم کاسبکارە بە هۆی ئەوەی چەند فیشەکی بەر کەوتبوو بە سەختی زیانیان بەرکەوتبوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕ، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری “هەنگەژاڵ” ی بانە بە سەختی بریندار ببوو و لە حاڵەتێکی کەمی هۆشیاریدا بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی سنە گواسترابۆوە.