فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاگوێزرانی مێهدی چراغی بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی سنە
سێشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۳   |  23-07-2024

بەپی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ١ی گەلاوێژ، مێهدی چراغی، بەندکراوی خەڵکی قوروە لە زیندانی ناوەندیی سنە، بەمەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی ئێعدامەکەی، بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو زیندانە گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێهدی چراغی حەوت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێکی تەمەن ٦٤ ساڵ بەناوی مەحموود ڕەزایی دەستبەسەر کرابوو و ماوەیەک دواتر حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە، بنەماڵەی ئەو بەندکراوە داوایان لە خەڵکی قوروە بەتایبەت چالاکوانانی کۆمەڵایەتی کردووە کە بە هەوڵدان بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی قوربانی، گیانی ئەو بەندکراوە ڕزگار بکەن.