فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی لانیکەم ١٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ڕۆژی سێشەممە
چوارشەممە ۰۳-۰۵-۱۴۰۳   |  24-07-2024

ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژ، لانیکەم ١٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی کێشوەری، تەئمین ئیجتماعی، مۆخابەرات و پیشەسازی پۆڵا لە شارەکانی کرماشان و قائێمشار، ژمارەیەک لە حەواڵەدارانی شیرکەتی مۆدیران خۆدرۆ لە تاران، ژمارەیەک لە شۆفیرتاکسییە بێسیمەکان لە سەراوان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پێترۆشیمی ئەرغەوان گوستەر لە ئیلام، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییان لە تاران، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە ئەهواز، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پاڵاوگەی گازی فەجر و ڕێکخراوی ناوچەی تایبەتی “وزە پارس” لە عەسەلوویە، ژمارەیەک لە فێرکارانی باغچەی ساوایان لە هەمەدان، کۆمەڵێک لە سوودمەندانی تەعاونی مەسکەن علووم پزیشکی لە زەنجان و ژمارەیەک لە کرێکارانی کشت و سەنعەتی مۆغان لە پارس ئاباد، لە ناڕەزایەتیی بە پێڕانەگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون. هەروەها ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە خوێندکارانی بواری پزیشکی گشتی لە زانکۆی علووم پزیشکی شیراز، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.