فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر بەڕێوەچوونی ١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە ڕۆژی چوارشەممە
پێنجشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۳   |  25-07-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ، لانیکەم١١ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی جۆراوجۆر لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی هەڵێنجانی نەوت و گازی ئاغاجاری، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە لە ناوچەی عەمەلیاتی بەهرگان، ژمارەیەک لە کارمەندانی شیرکەتی مۆخابەرات لە تەورێز، کۆمەڵێک لە لاوانی خوازیاری کار لە بەرامبەر دامەزراوەی کشت و سەنعەتی حەوت تەپە، کۆمەڵێک لە ماڵبەتاڵانچووانی دامەزراوەی بازەرگانی گەشتیاری گوڵباران لە دزفوول، کۆمەڵێک لە کڕیارانی یەکەی نیشتمانی و کۆمەڵێک لە ئەندامانی دامەزراوەی فەن ئاوەران لە شاری کورد، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی تاواندنەوەی ئاسن لە ئیلام، کۆمەڵێک لە خاوەن تراکتۆرەکانی کەهنووج و ژمارەیەک لە کارمەندانی ناوەندی بێهداشتی و دەرمانی ڕەفسەنجان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان و وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان، لە شوێنی کارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوەی نارەزایەتی. لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەک لە مۆعەلیمانی نێهزەتی سەواد ئامووزێ لە تاران، بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.