فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا
شەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۳   |  27-07-2024

دوو هاووڵایی خەڵکی گوندی “ژیوار” سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی “نەزیر ئەداک” و “حسێن ئەداک” لەڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕەوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە. بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو دوو کەسە دوای ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە سەبارەت بە چارەنووسیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەبەر دەستدا نییە