فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گەڕاندنەوەی نایب حاجی زادە لە نەخۆشخانە بۆ زیندان
شەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۳   |  27-07-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ، نایب حاجی‌زادە، بەندکراوی سیاسی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی ورمێ سەرەڕای پێویستیی بە چاودێری پزیشکیی، دوای نەشتەرگەری بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گەڕێندرایەوە.
نایب حاجی‌زادە، بەندکراوی سیاسی، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ڕەشەممەی پارەکە، دوای تێپەڕکردنی هەزار و ٦٠٧ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی لە ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندان، بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی مافی مەرەخەسی پێدرابوو. شایانی باسە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا بە سەختی ئەشکەنجە دراوە و تووشی دڕانی سک بووە. جێگای وەبیرهێناەوەیە، نایب حاجی‌زادە ناسراو بە “مەسعوود” سەرماوەزی ١٤٠٠ لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی “کردەوەی دژ بە ئاسایشی نیشتمانی حوکمی ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە لە ئاکامدا بە داشکاندنی یەک لە چواری ماوەی بەندکرانەکەی، سزاکەی بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ کەم کرایەو