کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە عەسەلوویە
شەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۳   |  27-07-2024
کرێکارانی شیرکەت نەوت و گازی عەسەلوویە، ئەمڕۆ شەممە ٦ی گەلاوێژ، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی نەوتی عەسەلوویە، لەدرێژەی رەوتی کۆبوونەوەی حەفتانە، بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.