فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی دوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی و درێژەی مانگرتنی سەراسەری کرێکارانی سەنعەتی نەوت
دوشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۳   |  29-07-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گەلاوێژ، کرێکارانی ناوچەی عەمەلیاتی سیری و کۆمەڵێک لە کرێکارانی دەرکراوی شیرکەتی نیشتمانی پۆڵا، لە گەڵ هەزاران کەس لە کرێکارانی سەنعەت نەوەت، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شاغڵ لە ناوچەی عەمەلیاتی سیری سەر بە شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە شوێنی کارەکەیان و کۆمەڵێک لە کرێکارانی دەرکراوی گرووپی نیشتمانی پۆڵا، لە بەرامبەر ئۆستانداری خوزستان لە ئەهواز، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە. هاوکات مانگرتنی زیاتر لە ٢٤ هەزار کەس لە کرێکارانی پڕۆژەیی سەنعەتی نەوت، گاز، پێرۆشیمی و وزەخانەکان، لە زیاتر لە ١٢٥ ناوەندی کرێکاری لە شارەکانی، عەسەلوویە، بووشێهر، ماەشەهر، کەنگان، سیرجان، ئیلام، دەشت عەباس، یەزد، کرماشان، تاران وچەندین شاری دیکە، بۆ ٣٨مین ڕۆژی بەردەوام هەروا درێژەی بوو.