کوژرانی ژنێک لە لایەن باوکی لە شاری سەڵماس
دوشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۳   |  29-07-2024
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژ، جانە پیرنژاد، تەمەن ٢٥ ساڵ و دایکی دوو منداڵ لە گوندی “کوزەڕەش” سەر بە شاری سەڵماس، لە لایەن باوکییەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە جانە کە لەگەڵ ئامۆزاکەی لە ماڵەکەی خۆیدا بووە، بە پاساوی پاراستنی “نامووس” کچەکەی خۆی کوشتووە.
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە سەرەتای خاکەلێوەی ئەمساڵەوە تا ئێستا، لانیکەم ٦٩ ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران لە لایەن کەسانی نزیک و ئەندامانی بنەماڵەیانەوە کوژراون کە ١٢ حاڵەتیان بە پاساوی پاراستنی نامووس بووە.