گیان لەدەستدانی زیاتر لە ٢٠ کەس بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە هێند
سێشەممە ۰۹-۰۵-۱۴۰۳   |  30-07-2024
وەزیری تەندرووستی هێند ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی گەلاوێژ، بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لانیکەم ٢٤ هەووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. هەروەها بە سەدان کەسیش بەهۆی قوڕ و لیتەوە گیریان خواردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کارەساتەکە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە بارانی بەخوڕ ویلایەتی “کیرالا”ی باشووری هێندووستانی گرتووەتەوە. ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە هەوڵەکانی فریاگوزاری بەهۆی داڕمانی پردێکی گەورە لە قەزای وەیناد ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە. لە لایەکی دیکەوە سپای هێندووستان ڕایگەیاندووە، زیاتر لە ٢٠٠ سەربازیان بۆ هاوکاریی هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکان و تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەکردووە بۆ گەڕان و ڕزگارکردنی گیرخواردووان.