فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

قەبووڵ کرانی داواکاریی مۆژگان کاوسی لە لایەن دیوانی باڵای وڵات
چوارشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۳   |  31-07-2024

داواکاریی موژگان کاوسی، لێکۆڵەر و چالاکی بواری زمان و ئێتنیکی خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران، بۆ پێڕاگەیشتنی دووبارە بە دۆسییەکەی لە دیوانی باڵای وڵات قەبووڵ کراوە و دۆسییەکەی ڕادەستی لقی هاوتەریب کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، داواکاریی پێڕاگەیشتنی دووبارە بە دۆسییەی ئەم بەندکراوە سیاسییە، لەلایەن پارێزەرەکانی مازیار تاتایی و عوسمان موزەیەنەوە لە دیوانی باڵای وڵاتدا تۆمار کراوە. بڕیارە ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٣، دۆسییەی موژگان کاوسی جارێکی دیکە لە لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ساری و بە بوونی پارێزەرەکانی پێداچوونەوەی پێدا بکرێتەوە. جێگای ئاماژەیە، ڕەشەمەی ١٤٠٢، داواکاریی ئازادیی ئەم چالاکە بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سارییەوە ڕەت کرایەوە و لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی جۆزەردانەوە ناوبراو بە شێوەی زیندانی باز، ماوەی حوکمەکەی لە دەرەوەی زیندان تێپەڕ دەکات.  ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠١، ناوبراو پاش تێپەڕاندنی ١٠٤ ڕۆژ دەسبەسەریی کاتیی و بێتاوان ناساندنی لە تۆمەتی “افساد فی الارض” بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی لە زیندانی قائێمشار ئازاد کرا.
پێویستە بوترێ کە موژگان کاوسی لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆرشی شاری سارییەوە، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی” بە ٣٩ مانگ زیندان، بە تۆمەتی “بێڕێزی بە ڕێبەری” بە ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان و بە تۆمەتی “چالاکی پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ٨ مانگ زیندان، مەحکووم کراوە و لە تۆمەتی “افساد فی الارض”، بێتاوان ناسراوە.