کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە مەریوان
پێنجشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۳   |  01-08-2024
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ، ئەسعەد ئەفرەنجە، خەڵکی گوندی “سیاناو” سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەسعەد ئەفرەنجە لە مەودای ١٠ کیلۆمەتریی سنوور و لە نزیکیی گوندی ئەسکۆڵ بە گوللەی ئەو هێزانە پێکراوە. بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، تەنیا لە ماوەی مانگی جولای، لانیکەم ٥ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی نەوسوود، مەریوان، بانە و سەردەشت کوژراون.