ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی زاهێدان
پێنجشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۳   |  01-08-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی “فەزڵئەحمەد فاتێحنیا” تەمەن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی شارۆچکەی زەهەک سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان جێبەجێ کرا.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حاڵ وەش، ئەم بەندکراوە دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی باوکی دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو و ڕۆژێک پێشتر بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوویەوە.