فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەڕووداوی شوێنی کار لە ئاوایی مەرەبزان
هەینی ۱۲-۰۵-۱۴۰۳   |  02-08-2024

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “مەرەبزان”ی سەر بە شاری سنە بەناوی “لوقمان قادرنژاد” تەمەن ٥٧ ساڵ، بە هۆی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار گیانی لەدەستدا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە کاتی ڕوخاندنی بینایەک لە سنە و بە هۆی داڕمانی دیوار توشی ئەم ڕووداوە بووە و گیانی لە دەستداوە.