ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندی خۆرەم ئاوا
شەممە ۱۳-۰۵-۱۴۰۳   |  03-08-2024
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٣ی گەلاوێژ، حوکمی سێدارەی دوو بەندکراو کە پێشتر لە لایەن دادگای ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، لە زیندانی ناوەندی خۆڕەم ئاوا بەکردەوە دەرهات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو بەندکراو بە ناوەکانی “مالک ئەشتەر” ٣٥ ساڵ تەمەن و “ئەحمەدڕەزا تەوەنی” ٤٧ ساڵ تەمەن و هەردوو خەڵکی شاری دزفوول، چوار ساڵ لەمەوبەر بەتۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.