فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی حەوت کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکاران و خانەنشین کراوان لە شارەکانی ئێران
دوشەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۳   |  05-08-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گەلاوێژ، لانیکەم حەوت کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی توێژە جۆراوجۆرەکانی ئێران، لە ئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی پیشەسازی پۆڵا، تەئمینی ئیجتماعی، مۆخابەرات و کشوەری لە شارەکانی ئەهواز، قائێمشار، کرماشان، تاران و شووش، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی ئاو و فازڵاوی ئەهواز و هەروەها، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فلات قاڕە شاغڵ لە دوورگەی سیری، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.