فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە بەنگلادێش
دوشەممە ۱۵-۰۵-۱۴۰۳   |  05-08-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە خۆپیشاندانەکانی بەنگلادێش شەڕ و پێکدادان هاتووەتە ئاراوە و پۆلیس بە مەبەستی بڵاوەپێکردن بە خۆپیشاندەران، لە گازی فرمێسک ڕێژ و گوللەی پلاستیکی کەڵکی وەرگرتووە.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم تێکهەڵچوونەدا، لانیکەم ٩١ خۆپیشاندەر کوژراون و بە سەدان کەسی دیکەش برینداربوون. هەروەها ١٣ پۆلیسیش کوژران. هاوکات حکوومەتی بەنگلادێش قەدەغەی هاتوچۆی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاندووە و دوێنێ یەکشەممە خۆپیشاندەران، ڕێگە سەرەکییەکانیان داخست. فشارەکان وایان کرد حکوومەت خزمەتگوزاری ئینتەرنێت ببڕێت. ئێستا خۆپیشاندەران داوای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران، “شێخە حەسینە” دەکەن. جێگای ئاماژەیە، خۆپیشاندانی خوێندکاران لە ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕ، بەهۆی چوونەسەرەوەی ڕێژەی بێکاری لە ناو گەنجان و دژی سیستەمی پشکی دامەزراندن لەکەرتی حکوومەتیدا، دەستی پێ کردووە و هەتا ئێستا هەروا بەردەوامە.