ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی گەلاوێژ، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی ئێران، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەراتی شارەکانی، تاران، ورمێ، تەورێز، گیلان، ئەردەبیل، هۆرمۆزگان، لۆرستان، زەنجان، مازەندەران، کرماشان، سنە و ئیسفەهان، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی لەوانە، “شیرکەتی پڕداهات چیت بەسەر هات”، “بەکردەوە دەرهاتنی ئاییننامە مافی سەرەکی ئێمەیە”، “خانەنشین کراوان یەک بگرن یەک بگرن”، “تا کاتێک کە مافەکەمان وەرنگەرین، ئارام نابینەوە” و “تەنیا لەسەر شەقام وەدی دێت مافەکانمان”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.