فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی ٢٠ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کەرەج
چوارشەممە ۱۷-۰۵-۱۴۰۳   |  07-08-2024

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ، لانیکەم ٢٠ بەندکراو لە زیندانی ناوەندی کەرەج ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢١ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” و “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، ئەمڕۆ چوارشەممە حوکمی  ٢٠ کەسیان بەکردەوە دەرهات. شایانی باسە، پێنج کەس لەم بەندکراوانە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ و ١٦ بەندکراوی دیکە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، بە مەبەستی بەکردەوە دەرهاتنی حوکمەکەیان، گواستراوبوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە.