فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی ژنێکی خەڵکی شاری بۆکان
هەینی ۱۹-۰۵-۱۴۰۳   |  09-08-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی “مەنیژە خوشنوود” تەمەن ٥٦ ساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆکان، تا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو نادیارە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو ژنە، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەی داگرتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی خوشنوود، هەوڵەکانی ئەو بنەماڵەیە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی مەنیژە خۆشنوود تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان وەڵامدەری بنەماڵەکەی نین و هەر ئەوە نیگەرانیی زیاتری لێ کەوتووەتەوە. جێگای ئاماژەیە، مەنیژە خوشنوود کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ، لە کاتی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو.