فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەردەوامی دەستبەسەر کرانی سۆلماز حەسەن زادە
هەینی ۱۹-۰۵-۱۴۰۳   |  09-08-2024

سەرەڕای تێپەڕبوونی ١١ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی سۆڵماز حەسەن زادە، تەمەن ٣٠ ساڵ و لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان و گواستنەوەی بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێ، تا ئێستا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و تەنیا یەک ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی کورتدا هەواڵی گواستنەوەی خۆی بۆ زیندانی ورمێ ڕاگەیەندووە و لەو کاتەوە هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی دیکەی نەبووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵە و نزیکانی ئەو هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی، تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و بەرپرسانی ئیتلاعات لە دانەوەی وەڵامێکی ڕوون سەبارەت بە بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو خۆ دەبوێرن و ڕایانگەیاندووە کە چی دیکە لە زیندانی ورمێ دەستبەسەر نییە و هەر ئەوە نیگەرانیی زیاتری بنەماڵەکەی سەبارەت بە بارودۆخی ڕاگرتنی ناوبراوی لێکەوتووەتەوە. شایانی باسە، ئەحمەد حەسەن زادە باوکی دادخوازی محەممەد حەسەن زادە کە لە زیندانی ناوەندیی بۆکان دەستبەسەر بوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ، بە دانانی بارمتە لەو زیندانە ئازاد کراوە. جێگای
وەبیرهێنانەوەیە، ئەو دوو ئەندامەی بنەماڵەی دادخوازان ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەلاوێژ، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی محەممەد حەسەن زادە، لە ڕەوتی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەیان، بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان دەستبەسەر کرابوون.