فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی شوێنی کار لە تاران
هەینی ۱۹-۰۵-۱۴۰۳   |  09-08-2024

بەهۆی دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار لە لایەن خاوەنکار، کرێکارێکی بیناسازی، تووشی ڕووداو بوو و گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژ، کرێکارێکی بیناسازی بەناوی “بەختیار فەیزی” خەڵکی ئاوایی “سەرهۆیە” سەربە شاری سنە، لە کاتی کار لە “شەهرەکی غەرب”ی تاران، بەهۆی دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار و بەربوونەوە لە بەرزایی، گیانی لەدەستدا.