فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازاد کرانی پەخشان نەبیزادە بەدانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی بۆکان
شەممە ۲۰-۰۵-۱۴۰۳   |  10-08-2024

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی گەلاوێژ، پەخشان نەبیزادە، ژنە هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، بە دوای دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیون تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندان ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە دەست پێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە. جێگای ئاماژەیە، پەخشان نەبیزادە سەرەتاکانی گەلاوێژی ئەمساڵ، بە بێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکیک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەمشارە ڕاگوێزرابوو. هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.