کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مۆعەلیمانی کارنامەی سەوز لە تاران
شەممە ۲۰-۰۵-۱۴۰۳   |  10-08-2024
ڕۆژی شەممە ٢٠ی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە مۆعەلیمانی کارنامەی سەوز، لە بەرامبەر ناوەندی سەرۆک کۆماری ڕژیم لە شاری تاران، دەستیاندایە کوبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، مۆعەلیمانی ناڕازی بەوتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی و بەدەستەوە گرتنی چەندین دەست نووسراوە، خوازیاری دامەزراندنیان بە شێوەی فەرمی لە ڕێکخراوی پەروەردە و بارهێنان بوون. بەوتەی یەکێک لە مۆعەلیمانی ناڕازی، لە بابەتی ئەرزیابی، بڕی ٢ میلیون تمەنیان لێ وەرگیراوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێک بە ئاڕاستەی دامەزراندنیان هەڵنەگیراوە.