فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە لە مەیدان نەوتی بەهرەگان
شەممە ۲۰-۰۵-۱۴۰۳   |  10-08-2024

ڕۆژی شەممە ٢٠ی گەلاوێژ، کرێکارانی شیرکەت نەوتی فەلات قاڕە لە مەیدانی نەوتی بەهرەگان، بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک دەستیان لە کار کێشایەوە و لەشوێنی کارەکەیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕە لە مەیدانی نەوتی بەهرەگان لە پارێزگای بووشێهر، لە ناڕەزایەتیی بە گەندەڵی و نالایق بوونی بەڕێوەبەرایەتیی، شێوەی دیارێ کردنی لانیکەم و لانی زۆری حقووقەکان، پەرداخت نەکرانی مافی هەمیشەیی خانەنشینی، بەکردەوە دەرنەهاتنی مادەی ١٠ی یاسای ئێختیاراتی وەزارەتی نەوت و پێشێل کرانی مافی کرێکاران”، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.