فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی جنووب
شەممە ۲۰-۰۵-۱۴۰۳   |  10-08-2024

ڕۆژی شەممە ٢٠ی گەلاوێژ، کرێکارانی سەکۆ نەوتییەکانی جنووب، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان بەشێوەی سەراسەری، دەستیاندایه کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کرێکارانی سەکۆ نەوتییەکانی عەسەلوویە، کەنگان، سەکۆی SPD16، سەکۆی SPD23 و سەکۆکانی SPD13 ،B&13C بە خواستی، “وەڵانانی بەرپرسانی ناکارامە و گەندەڵ”، “نەمانی سەقفی حقووق”، “نەمانی ئاستەنگی مافی هەمیشەیی خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهێنانی مادەی ١٠ و دانی بەک پەی مادەی یەک”، “جیانەکردنەوەی شوغڵە کردارییەکان”و “پێداچوونەوە بە ئەساسنامەی سەپێندراوی سندووقی خانەنشینی”، لە شوێنی کارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەررسانی پەیوەندیدار بە کێشەکانیان بوون.