خۆکوژی لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە ڕوانسەر
یەکشەممە ۲۱-۰۵-۱۴۰۳   |  11-08-2024
پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ١٩ی گەلاوێژ، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی “عەلی قادری” خەڵکی ئاوایی “قەڵانەجە”ی ڕوانسەر بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت، بە هۆی دۆخی خراپی ئابوری و نەبوونی هەلی کار و ئاسایشی کار و هەروەها نزمی ئاستی خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا و بێ هیوایی بە داهاتوو، ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ خەسارە کۆمەڵایەتیەکان لە ئێران و کوردستان پەرە دەستێنن.