فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە چەند شاری ئێران
یەکشەممە ۲۱-۰۵-۱۴۰۳   |  11-08-2024

خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، کەرخە، حەوت تەپە، تاران و کرماشان، لە درێژەی ناڕەزایەتیی حەفتانەیان لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژ، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بەپێی ڕەواڵی هەموو حەفتەیەک و لە ئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان لەوانە، “لەخوارەوەبوونی حقووقی خانەنشینیان”، “چوونەسەرەوەی ڕێژەی هەژاری”، “گرانی”، “ئاوسانی لەڕادەبەدەر”، “بارودۆخی نالەباری ژیانیان”، “وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشەکانیان” و “هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی شەریفە محەممەدی ، لە ڕێگەی بە بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی ئێعڕازی وەک “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان” و کۆبوونەوە لەبەرامبەر سازمانی تەئمینی ئیجتماعی ئەمشارانە، خوازیاری دابین کردنی ئیمکاناتی ڕفاهی، دەرمانی و بردنەسەرێ ئاستی حقووقەکانیان بوون.