پەرەستارانی نەخۆشخانەکانی جەهرۆم و لامەرد هەروەک باقی هاوکارەکانیان لە شارەکانی دیکەی ئێران لەوانە: زەنجان، شیراز، تەورێز، کەرەج، فەسا و ئابادە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژ، لە ناڕەزایەتیی و پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیاندایه کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خواستی پەرەستارانی ناڕازیی بریتییە لە، “پێداچوونەوە بە حقووقی پەرەستاران و یەکسان سازی حقووقی سەرجەم پەرەستاران لەوانە پەرەستارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوت، بە سەرنجدان بە یەکسان بوونی کاریان ، بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای ناساندنی پەرەستاری”، “دانی کارانەی حەزف کراو”، “زیاتر کردنی حەقی نیشتەجێ بوون لە حقووقی پەرەستاری”، “نەمانی زێدەکاری زۆرەملێ بەپێی یاسای دیوانی دادپەروەری ئیداری”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای گەشەپێدان و نەمانی هەرچەشنە حاڵەتێکی دەرکردن”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی گەڵاڵەی کارە سەخت و زیانبارەکان و ئیمکانی خانەشین کردنی پەرەستاران بە ٢٠ ساڵ پێشینەی کاری”، “زیاد کردنی پشوودانی ڕۆژانی جێژن و بۆنەکانی دیکە بە مەرەخەسی ساڵانە و هەروەها کەمکردنەوەی سەعات کاری”، “سەرجەم خواستەکانی سەرەوە بە ڕوونی لە فیشی حقووقی بهێندرێ و بەسەرنجدان بە ڕێژەی ئاوسان، هەموو مانگێک پەرداخت بکرێ” و “دانی سەرجەم حقووق و مەزایای دواخراوی پەرەستاران هەتا ئێستا”.