بەردەوامی خۆپیشاندانی جووتیاران لە تورکییە
دوشەممە ۲۲-۰۵-۱۴۰۳   |  12-08-2024
جووتیارانی تورکییە ماوەی حەفتەیەکە لەئاست بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان ناڕەزایەتیی دەردەبڕن و لە چەند پارێزگای ئەم وڵاتە، جووتیارانی ناڕازی بەرهەمەکانیان فڕێ دەدەنە سەر شەقامەکان.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە پارێزگاکانی “بورسا” و “بالکئەسیری” تورکییە ماوەی هەفتەیەکە جووتیاران ناڕەزایەتی دەردەبڕن. جووتیارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان ناچار بوون بەرهەمەکانیان گران بکەن و ئەوەش وایکردووە بازاڕی بەرهەمەکانیان لاواز بێت و خەڵک لێیان نەکڕن. بەگوێرەی ئەو گرتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، جووتیاران کۆکن لەسەر بەردەوامبوونی ناڕەزاییەکانیان تا ئەو کاتەی وەزیری کشتوکاڵ بە دەنگیانەوە دێت.