فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پەیام ئەنوەری لە زیندانی شاری بانە مافی مەرەخەسی پێدرا
یەکشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۰   |  13-02-2022

پەیام ئەنوەری بەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری بانە، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندان، لە زیندانی ئەو شارە، مافی مەرەخەسی پێدرا.
نابراو لە ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و لە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨، لە لایەن لەقی یەکی دادگای شاری سنە، بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، بە تۆمەتی ئەندامییەتی لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیمی ئیران، بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا، بەڵام دوای پێداچوونەوەی دادگا بە دۆسیەکەیدا، حوکمەکەی بۆ ٣ ساڵ و ٩ مانگ کەم کرایەوە