فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی شەش بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە سەبزەوار و کەرەج
چوارشەممە ۲۴-۰۵-۱۴۰۳   |  14-08-2024

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، لانیکەم شەش بەندکراو لە زیندانەکانی سەبزەوار و قزلحەسار، لەسەر بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم ئێعدام کران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بەناوەکانی “ڕەزا زەردکووهی” تەمەن ٣١ ساڵ و “موسەلڕەزا ئیبراهیمی” تەمەن ٢٤ ساڵ کە پێشتر بە تۆمەتی “تاوانەکای پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، حوکمەکەیان سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە زیندانی ناوەندیی سەبزەوار بەکردەوە دەرهات. هاوکات حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراو بە ناوەکانی “ناسر شەریفی”، “سەعید نیازی”، “بێهرووز وەفایی” و هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەفغانستان کە ناوبانگی هێشتا نەزانداوە، بە هەمان تۆمەت و هەروەها “کوشتنی بەئەنقەست” لە زیندانی قزڵحەسار جێبەجێ کراوە.