مانگرتنی کرێکارانی مەیدانی نەوتی ئازەر مێهران
پێنجشەممە ۲۵-۰۵-۱۴۰۳   |  15-08-2024
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، کرێکارانی مەیدانی نەوتیی “ئازەر مێهران” لە ئیلام، لە ناڕەزایەتیی بە وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان و نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و مانیان گرت.
جێگای ئاماژەیە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا، کرێکارانی ئەرکانی سالس و پشتیوانی لە شیرکەتەکانی پەیمانکاری لە پاڵاوگەکانی 3، 5، 7، 9، 10 و 12ی دامەزراوەی گازی پارسی جنووبی، دەستیان لەکار کێشابوویەوە و مانیان گرتبوو.