فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

پێرانشار؛ دوو هاووڵاتی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران
دوشەممە ۲۵-۱۱-۱۴۰۰   |  14-02-2022
 پێرانشار؛ دوو هاووڵاتی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی مانگی ڕێبەندان (١٣ی فێوریە)،  ٢ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “گەرگوول” بە ناوەکانی “شۆڕش عەبدوڵڵا نەژاد”  تەمەن ٣٤ ساڵ و “نەجمەدین سوخەنوەر” تەمەن ٣٢ ساڵ پاش ئەوەی سەردانی جێبەجێ کردنی سزاکانی پیرانشاریان کرد، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج ساڵ بەندکران ڕاگوێزی زیندانی ناوەندیی نەغەدە کران.

ناوبراوان ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی (١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر و دوای مانگێک هەر کامیان بە دانانی وەسیقەی یەک ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی دادپرسی ئازاد کرابوون.

شۆڕش عەبدوڵڵا نەژاد و نەجمەدین سوخەنوەر دواجار مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای پیرانشار بە تۆمەتی «ئەندامیەتی لە پارتێکی دژبەری ڕژیم” هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپا.