سەپاندنی حوکمی ١٠ مانگ زیندان بەسەر هاووڵاتیێەکی خەڵکی شاری سەقز
دوشەممە ۲۹-۰۵-۱۴۰۳   |  19-08-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، عەبدوڵڵا شەرفیزادە تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەوشارە بەشێوەی نهێنی و بێ ئاگاداری خۆی، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی حکومەت» لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان حوکمی١٠ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، داوای پێداچوونەوە بەو بڕیارە لەلایەن دادگاوە ڕەدکراوەتەوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا ناوەندە ئەمنییەکان چەندین جار هەوڵی دەستبەسەرکرانی عەبدوڵڵا شەریفزادەیان بەمەبەستتی تێپەڕاندنی حوکمەکەی داوە.
جێگای ئاماژەیە، عەبدوڵڵا شەریفزادە زستانی ساڵی ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ڕۆژێک بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.