برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
سێشەممە ۳۰-۰۵-۱۴۰۳   |  20-08-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری سەرتەزێنی بانە لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی مەحموود (ناوبانگ نادیار) تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی بانە، و “حەمید ئەحمەدی” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە بریندار کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو کۆڵبەرە بە چەکی ساچمەیی کراونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە و مەحموود لە بەشی سەر و چاودا بریندار کراوە.