فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

بەڕێوەچوونی ٢٢ کۆبوونەوەی ئێعتڕازی هاوکات لەگەڵ مانگرتنی کرێکارانی سەرجەم سەکۆ نەوتییەکانی پارسی جنووبی
سێشەممە ۳۰-۰۵-۱۴۰۳   |  20-08-2024

ڕۆژی دوشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، لانیکەم ٢٢ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی کرێکارانی سەرجەم سەکۆ نەوتییەکانی پارسی جنووبی بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازی هەر وەک چەند ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی، ئیسفەهان، بووشێهر، ئەهواز، ئەراک و پێنج نەخۆشخانەی مەشهەد، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. لە لایەکی دیکەوە، خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات لە شارەکانی، تاران، ورمێ، تەورێز، بەندەرعەباس، خوڕەم ئاوا، ڕەشت، کرماشان، ئیسفەهان و سنە و هەروەها ژمارەیەک لە جووتیارانی ناوچەی سیستان بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر شیرکەتی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە زابۆل، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون. هەر لەم پێوەندەدا، ژمارەیەک لە کرێکارانی شیرکەتی سەخت کوشان لە زاهێدان، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی ناڕازی لە یاسووج و خاوەنانی زەوییەکانی “خاوەرانی ٢” لە شاری تەورێز، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی. هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتیی توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا، کرێکارانی سەرجەم سەکۆ نەوتییەکانی پارسی جنووبی، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە کێشەکانیان و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.