ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ، پەرەستارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر وەزارەتی بێهداشت، لەئاست نەدرانی دادپەروەرانەی تەعرفە و کارانەی پەرەستاری، زێدەکاری زۆرە مڵی و پێشێل کرانی مافەکانیان، بە وتنەوەی درووشمی “زێدەکاری ٢٠ هەزاریمان ناوێ”، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازی لە کۆبوونەوەی ئێعتڕازی ئەمڕۆیاندا جەختیان لەسەر خواستەکانیان لەوانە، “برقراری فوق العاده تایبەت بە ضریبی ۳”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای ناساندنی پەرەستاری”، “نەمانی زێدەکاری زۆرەملێ بەپێی یاسای دیوانی دادپەروەری ئیداری”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای گەشەپێدان و نەمانی هەرچەشنە حاڵەتێکی دەرکردن”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی گەڵاڵەی کارە سەخت و زیانبارەکان و ئیمکانی خانەشین کردنی پەرەستاران بە ٢٠ ساڵ پێشینەی کاری”، “زیاد کردنی پشوودانی ڕۆژانی جێژن و بۆنەکانی دیکە بە مەرەخەسی ساڵانە و هەروەها کەمکردنەوەی سەعات کاری” کردەوە.