ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ، پەرەستارانی ناڕازی لە شارەکانی ئیسفەهان، تاران، ڕەشت، مەریوان، کرماشان، تەورێز و گیلان، لەئاست نەدرانی دادپەروەرانەی تەعرفە و کارانەی پەرەستاری، زێدەکاری زۆرە مڵی و پێشێل کرانی مافەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەرەستارانی ناڕازی بە کوتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی و کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکانیان، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “برقراری فوق العاده تایبەت بەضریب ۳”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای ناساندنی پەرەستاری”، “نەمانی زێدەکاری زۆرەملێ بەپێی یاسای دیوانی دادپەروەری ئیداری”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی یاسای گەشەپێدان و نەمانی هەرچەشنە حاڵەتێکی دەرکردن”، “بەکردەوە دەرهێنانی درووستی گەڵاڵەی کارە سەخت و زیانبارەکان و ئیمکانی خانەشین کردنی پەرەستاران بە ٢٠ ساڵ پێشینەی کاری”، “زیاد کردنی پشوودانی ڕۆژانی جێژن و بۆنەکانی دیکە بە مەرەخەسی ساڵانە و هەروەها کەمکردنەوەی سەعات کاری” بوون.