فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرلە نوێی کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە لە شیرکەتی نەوتی ئاغاجاری
چوارشەممە ۳۱-۰۵-۱۴۰۳   |  21-08-2024

کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلاتی قاڕە شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی ئاغاجاری، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی نەوتی ئاغاجاری، بۆ دووهەمین جار لەماوەی ئەم حەفتەیەدا و بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت” لە شوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.