برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی ڕاودوونانی هێزەکانی ڕژیم لە مەریوان
هەینی ۰۲-۰۶-۱۴۰۳   |  23-08-2024
کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری کردن لە سنووری ئەو شارە، بەهۆی بەربوونەوەی لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، بریندار کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی گەلاوێژ، کیومەرس ڕاستخانە کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی بریندار بوو. جێگای ئاماژەیە، کیومەرس ڕاستخانە، لە بەشی لاقیەوە بریندار بووە و بەهۆی قووڵی برینەکانییەوە دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، لەژێر چاودێریی پزیشکیدا ڕاگیراوە.