فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ژەهراوی بوونی بەسەدان کەس لە کرێکارانی پێترۆشیمی کاویان
هەینی ۰۲-۰۶-۱۴۰۳   |  23-08-2024

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لەئەنجامی دابەش کردنی خواردنی ماوە بەسەرچوو لە نێوکرێکارانی پێترۆشیمی کاویان، کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و بەسەدان کەسی دیکەش مەسمووم بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوو حەفتە لەمەوبەر و لە ئەنجامی دابەش کردنی خواردنی ماوە بەسەرچوو لە نێو کرێکارانی شاغڵ لە پێترۆشیمی کاویان ژێرمەجمووعەی پێترۆشیمی عەسەلوویە، سەرەڕای گیان لەدەستدانی کرێکارێک، ٣٠٠ کرێکاری دیکەش مەسمووم بوون و ڕەوانەی نەخۆشانە کراون. شایانی باسە، بارودۆخی جەستەیی و دەروونی ئەم کرێکارانە بەدوای ئەم ڕووداوە، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.