دەستبەسەر کرانی فیرووزە مۆجریان شەرق لە پەرەستارانی ناڕازیی مەشهەد
هەینی ۰۲-۰۶-۱۴۰۳   |  23-08-2024
فیرووزە مۆجریان شەرق لە پەرەستارانی ناڕازیی نەخۆشانەی “قائێم” لە مەشهەد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم، دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، بارودۆخی تەندرووستی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. بەوتەی یەکێک لە هاوکارانی، فیرووزە مۆجریان شەرق لە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژەوە دەستبەسەر کراوە و لەوشەوەوە بەهۆی توندووتیژی نواندنی هێزەکانی ڕژیم لەکاتی دەستبەسەر کرانی ناوبراو و بوورانەوەی، لەبەشی “سی سی یو” خەوێندراوە.