فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هەستانی لافاو و قوربانی بوونی بەدەیان هاووڵاتیی لە یەمەن
هەینی ۰۲-۰۶-۱۴۰۳   |  23-08-2024

بەگوێەی راپۆرتێکی لیژنەی فریاگوزاری، ئەمڕۆ هەینی ٢ی خەرمانان، بەهۆی باران بارینی بەخوڕ و لافاو لەپارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن، ٦٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، نزیکەی ١٣ هەزار خێزان لە گوند و ناوچەکانی تەهامیە بەهۆی بارانی بەخوڕ زیانیان بەرکەوتووە، کە ماوەی چەند دەیەیە باران بەو شێوەیە لەو ناوچەیە نەباریووە. هەروەها نزیکەی ٢ هەزار و ٢٠٠ خێزان لە گوندەکان ئاوارە بوون.
سەبارەت بە زیانی ماددی ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، بەهۆی ئەم لافاوە، سێ هەزار و ٣٥٧ خانوو بەتەواوی و پێنج هەزار و ٥١٩ خانوو وێران بوون. ڕاپۆرتەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لافاو ڕووبەرێکی زۆری کێڵگە کشتوکاڵییەکانی تێکداوە، لەوانە ٣٩٠ کێڵگەی دانەوێڵە لەقەزای مەنسوریە، هەروەها بەهۆی لافاوەکەوە هەزار و ٣٩١ سەر مەڕ و ٥٤ مانگا مرداربوون و هەشت هەزار و ٤٠٣ پورەی هەنگ لەناوچوون.